مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ڕێگری لە سەفەركردنی ئەفسەرەكان دەكات بە پلەی عەمید و بەرەو ژوور بۆ دەرەوەى وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی كردووە مۆڵەت و ڕەزامەندی بۆ هیچ ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ نەكرێت (عەمید و بەرەوژوور)، بۆ مەبەستی سەفەركردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن”.
سەرچاوەكە وردەكاریی لەبارەی هۆكارەكانی ئەو بڕیارەوە نەخۆستۆتەڕوو، بەڵام بە وتەی شارەزایان لە كاروباریی سەربازی، ڕێوشوێنەكان ڕۆتینین و دەكەونە چوارچێوەی ڕێكارەكانی دامەزراوەی سەربازییەوە.