Home » هەواڵ » عێراق » مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى به‌كازمیه‌وه‌ ده‌كات
مه‌سرور بارزانى -‌كازمی

مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندى به‌كازمیه‌وه‌ ده‌كات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، داوام له‌ مسته‌فا كازمى كرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی، بەرامبەر ئەنجامدەرانی سوتاندنى باره‌گاى پارتى له‌ به‌غدا بگرنه‌به‌ر.

مەسرور بارزانی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند،”بەتوندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سوتاندن و بێ ڕێزیکردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم.”

راشیگه‌یاند،”بێ ڕێزیکردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سوتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.”

سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌شڵێت”لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داواملێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر. “

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.