Home » هەواڵ » جێهان » مۆسكۆ.. هێرشێكی تیرۆریستی پوچه‌ڵكرایەوە
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا

مۆسكۆ.. هێرشێكی تیرۆریستی پوچه‌ڵكرایەوە

ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا هێرشێكی تیرۆریستی له‌ مۆسكۆی روسیای روسیای پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه‌.

ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌دایكبوی ساڵی 1999یه‌ و ئه‌ندامی ئه‌ندامی وڵاتێكی ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌، به‌ نیازبو هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراوێكی حكومی له‌ مۆسكۆی پایته‌خت ئه‌نجام بدات و پاشان گه‌شت بكات بۆ خاڵی گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی شان به‌ شانی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌شدار بێت له‌ جه‌نگه‌كاندا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوێنه‌رانی ئاسایش شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌و تیرۆرسته‌ ده‌ستگیركراوه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین پێكهاته‌ی تایبه‌ت به‌ ئامێری ته‌قه‌مه‌نی و رێنماییه‌كانی شێوازی به‌كارهێنانی پێبوه‌، هه‌روه‌ها له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كیشدا ده‌ستگیركراوه‌كه‌ دڵسۆزی خۆی به‌ سه‌ركرده‌كانی تیرۆرستان ده‌ربڕیوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.