Home » هەواڵ » جێهان » میدیاكانی ئیسپانیا هەواڵیكی ناخۆش سەبارەت بە مێسی و بارسێلۆنا بڵاودەکەنەوە
مێسی

میدیاكانی ئیسپانیا هەواڵیكی ناخۆش سەبارەت بە مێسی و بارسێلۆنا بڵاودەکەنەوە

لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەكەمی بارسێلۆنا، بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئیسپانی هەواڵێكی ناخۆشی بە هاندەرانی بارسێلۆنا ڕاگەیاند.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ڕایگەیاند كە دەستلەكاركێشانەوەو ڕۆیشتنی بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا هیچ لە بڕیاری مێسی سەبارەت بە ڕۆیشتن بۆ یانەی مانچستەر سیتی ناگۆڕێت، بەڵكو بارودۆخی مێسی هەر بە نادیاری دەمێنێتەوە، وێاری ڕۆیشتنی بارتۆمیۆ، چونكە هۆكاری ڕۆیشتنی مێسی بەتەنها بارتۆمیۆ نەبووە، بەڵكو مێسی بەهۆی نادیاری پڕۆژەی داهاتووی یانەكە نیگەرانە و هەست دەكات بێ گۆرانكاری گەروە لە یانەكە ناتوانن ڕكابەری بكەن و ئەویش دوایین ساڵاكانی بەفیڕۆ دەڕوات.

بەگوێرەی بەرنامەكە مێسی بەڵێنی بە پیپ گواردیۆلا داوە كە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بكات، لەبەر ئەوەی تا ئەو ساتەش پەیوەندییەكی بەهێز نێوان ڕاهێنەر و یاریزانە ئارجەنتینییەكە هەیە، هەر لەبەر ئەو هۆكارەش بوو مێسی هەوڵی دا كە ئەو هاوینە ڕیزەكانی بارسێلۆنا بەجێ بهێڵێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.