Home » هەواڵ » کوردستانی » “پرۆژەی لامەرکەزی هەنگاوێکی گرنگە بۆ رزگارکردنی خەڵک لە بێتوانایی حکومەت”
میران محەمەد .ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

“پرۆژەی لامەرکەزی هەنگاوێکی گرنگە بۆ رزگارکردنی خەڵک لە بێتوانایی حکومەت”

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، پرۆژەی لامەرکەزی کارگێری و دارایی بەئامانجی رزگارکردنی خەڵکە لە بێتوانایی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی سادەترین خزمەتگوزاریەکان و بە”پەلاماردانی هاوسەرۆک و تۆمەتبارکردنی” سەرکردایەتی یەکێتی لەو پرۆژەیە پاشەکشە ناکات.

بە پەلاماردانی هاوسەرۆک و تۆمەت و دروشمی بێ بنەما هەرگیز سەرکردایەتی یەکێتی لەو پرۆژەیە پاشەکشە ناکات

د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پرۆژەی لامەرکەزی کارگێری و دارایی هەنگاوێکی گرنگە بۆ رزگارکردنی خەڵکی کوردستان لە “بێتوانایی حکومەت  لەپێشکەشکردنی سادەترین خزمەتگوزاریەکان، ئەو پڕۆژەیە بۆ دژایەتی کەس نیە و یەکێکە لە هەنگاوەکان بۆ چاککردنی گوزەرانی خەڵک لەبەرئەوە بە پەلاماردانی هاوسەرۆک و تۆمەت و دروشمی بێ بنەما هەرگیز سەرکردایەتی یەکێتی لەو پرۆژەیە پاشەکشە ناکات”.

ئەگەر پارتی بیەوێت خەڵک بە ناشیرنکردنی یەکێتی سەرقاڵ بکات، حکومەت بێ ئەرزش دەکات

ئاماژەی بەوەشکردوە، “گەر  پارتی بەنیازبێت بە ناشرینکردنی یەکێتیەکانەوە خەڵک سەرقاڵ بکات تا درێژە بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا بدات و   پڕۆژەکە و کێشەی سەرەکی لەبیر خەڵک بەرێتەوە ئەوا هێندەی تر بەم کارانەی خۆی بچوک دەکاتەوە و تادێت حکومەت بێ ئەرزش دەکات کە رەنگە سەرئەنجام هەر بە فعلی بچوککردنەوەی کابینەی حکومەت پێویست بێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.