Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەكات
مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەكات

وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمنزیكانە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە كەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندووە:”سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ هەڵەبجە بەمەبەستی ڕاگەیاندنی كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژییە، كە”پڕۆژەكان بەدڵی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە دەبێت. كاتێك سەرۆكی حكومەت (5/10/2020) هاتە پەرلەمان پرسیاری چەند پڕۆژەیەكی هەڵەبجەمان لێكرد، لە وەڵامدا وتی؛ بەو نزیكانە خۆی سەردانی هەڵەبجە دەكات”.

دەربارەی ئەو پڕۆژانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە ڕایاندەگەیەنێت، پێشەوا هەورامانی، وتی “كۆمەڵێك پڕۆژەن، لەنێویاندا بەفەرمی ناساندنی چەند مەرزێك، كە بەشێكی پەیوەندیی بە حكومەتی ئێرانەوە هەیە و بەشەكەی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت ئاسانكاری بكات. هەروەها بەشێكی پڕۆژەكان ڕێگاوبان و پردی توەقووت و چەند پڕۆژەیەكی ترن، كە سەرۆكی حكومەت چووە هەڵەبجە حەزدەكەین وردەكارییەكان لە زاری خۆیەوە ڕاگەیەندرێت”.

وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەش كرد “ئەم پڕۆژانە هەمووی دەمێكە دیراسە كراون، وەفدی حكومەت لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندا سەردانی هەڵەبجەیان كردووە، وەكو چۆن پێشتر سەرۆكی حكومەت سەردانی ڕانیە و شوێنەكانی تری كردووە و ئەو پڕۆژانەی ڕاگەیاندوون، هەڵەبجەش وەكو پارێزگایەك پڕۆژەكانی ڕادەگەیەنرێن و هیچی لەوانی تر كەمتر نییە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.