لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە تێیدا هاتووە، یەکشەممە 4 تشرینی یەکەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدول ئەمیر یارەڵا سوپا سالاری عێراق کرد.
لە چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی باس کە دواین گۆڕان و پێشهاتەکان دەکەن، داوایی هەماهەنگی و هاوکاری کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی داعش بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
لە کۆتایدا راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغدا کراوە.