Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی نەجمەدین كەریم بڵاوكردەوە و رایگەیاند،”به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت”

راشیگەیاندوە،”د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبو”

دەقی پەیامەكە:

په‌یامى سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ى كه‌سایه‌تىی نیتشمانپەروەری ناسراوی کوردستان د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ ، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت. د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی ، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو.  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆم له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

مه‌سرور بارزانى

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

2020/10/31

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.