Home » هەواڵ » کوردستانی » مەهاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد
مەهاباد قەرەداغی نوسه‌ر و شاعیر و چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ژنان

مەهاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ مەهاباد قەرەداغی نوسه‌ر و شاعیر و چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ نه‌خۆشیی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ هەینی، ٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، مەهاباد قەرەداغی نوسه‌ر و شاعیر و چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ژنان كە ماوەیەكیش راوێژكاری سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووه‌ بۆ كاروباری ژنان. لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ نه‌خۆشیی كۆچی دوایی كرد.

مەهاباد قەرەداغی، له‌ بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی و مافی ژناندا كاریكردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه.

هاوکات،‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شكار بووە كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسه‌ جێنده‌رییه‌كان و مافی ژنان و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له‌ شیعر و چیرۆك و رۆمان له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌.

مەهاباد قەرەداغی، له‌دایكبووی ١٩٦٦ی قەزای كفرییە و له‌ ساڵی ١٩٨٣دا روویكردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ وڵاتی سوید نیشتەجێبووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.