Home » هەواڵ » جێهان » ناردنی هێزە میلیشیاکان بۆ جەنگی قەرەباغ لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە
جەنگی قەرەباغ

ناردنی هێزە میلیشیاکان بۆ جەنگی قەرەباغ لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تائێستا ناردنی هێزە میلیشیاکان بۆ ئازەربایجان و جەنگی قەرەباغ لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە دو هەزار چەکدار رەوانەکراون.

بەگوێرەی هەواڵیکی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تائێستا ناردنی هێزە میلیشیاکان بۆ ئازەربایجان و جەنگی قەرەباغ لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و  زیاتر لە دو هەزار چەکدار رەوانەکراون.

روانگە ئاشکراشیکردوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 135 کەىسیان لەشەڕی قەرەباغی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تائێستا هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ناردنی هێزی میلیشیا بۆ بەرەکانی جەنگی قەرەباغ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.