Home » ئابوری » نرخى نەوت
بیرێکی نەوتی

نرخى نەوت

ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت له‌خواروو 43 دۆلار و هه‌روه‌ها نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش له‌سه‌روو 40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 55 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌چاو دوێنێ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی، كه‌ به‌ 41 دۆلار 11 سه‌نت فرشرا.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.