Home » هەواڵ » کوردستانی » نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبووەوە
هەولێر

نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبووەوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لەهەولێر بەرزبۆتەوە و بۆهەرلیترێك بەنزینی نۆڕماڵ ٣٠ دینار زیادی كردوە.

لەبارەی هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین خاوەنی یەكێك لەبەنزینخانەكان بە(هیوای کورد)ی ڕاگەیاند، تاوەكو چەند ڕۆژێك پێش ئێستا نرخی بەنزینی نۆڕماڵ كەمتر بوو لە ٤٠٠ دینار، بەڵام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ نزیكەی ٤٢٥ دینار بۆ هەر لیترێك.

دەشڵێت،لەم شوێنانەی بەنزین بەرهەم دەهێنرێت نرخەكەی بەرزكراوەتەوە، لەهەمان كاتدا نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەن یان ئەوانەی لەدەرەوە هاوردە دەكرێن نرخەكەی زۆر زیادی نەكردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.