Home » ئابوری » نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە
نرخی نەوتی خاو

نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە

ئەمرۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکا جوڵەیەکی کرد و هەریەکەیان زیاتر لەیەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ، نرخی نەوتی برێنت 0.40 دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا 0.96-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە 42.12 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 0.55 دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا 1.39-ی نرخەکەیەتی و بەوەش نەوتی تەکساس بە 39.98 فرۆشرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردو دوای توشبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەگەری گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو، نرخی نەوتی برێنت بۆ 37.66 دابەزی.

هاوکات، بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.