بەهۆی ئەوەی دودڵی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیاترە لە ئاستی ئەو هیوایەی کە لەبارەی بوژانەوەی بازاڕە ئابورییەکانی ئەمریکا هەیە، نرخی نەوت روی لە دابەزین کردوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت دابەزی، کە دەکات 0.8%ی نرخەکەی و لە دوایین مامەڵەدا بە 40.95 دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 24 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە لەسەدا 0.60-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە 39.98 دۆلار فرۆشرا.
بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنا، تا ئێستا ژمارەی مردوانی ئەو ڤایرۆسە ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندوە و بەردەوامیش ژمارەی توشبوان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە زیادبوندایە، ئەوەش دودڵی لەبارەی دوبارە پەکخستەوەی جموجۆڵە ئابورییەکان لێکەوتوەتەوە.