Home » ئابوری » نرخی نەوت بەرزبووەوە
نه‌وت

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئه‌مڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە نزیکى ٤٣ دۆلار و هه‌روه‌ها نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش له‌سه‌روو ٤٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٨٨ سه‌نت و هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلار و ١٢ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.