Home » ئابوری » نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی
نرخی نەوت

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 41.77 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 39.85 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوتی برێنێت 1.63% بەهاکەی لەدەستداوە و بە 41.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا 1.94%ـی بەهاکەی لەدەستداوە و بە 39.85 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

دوێنێ نرخەکەی زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 41.71 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 39.98 دۆلار فرۆشرا.

مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.