نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان به‌رز بووه‌وه و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت له‌سه‌روو ٤٢ دۆلار و هه‌روه‌ها نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش لە سه‌روو 40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆهه‌ینی، 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 38 سه‌نت و هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 99 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.