Home » ئابوری » نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
بیرێکی نەوتی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا زیاتر دابەزی و لە ئێستادا نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت له ‌خواروو ٤١ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٠ دۆلار و ٨١ سه‌نت و هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٨ دۆلار و ٦٩ سەنتەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.