Home » ئابوری » نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
کێڵگەی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین، ئه‌مرۆ له‌ خوار ٤٠ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣٧ دۆلار و ٩٧ سەنتە، هاوكات، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٥ دۆلار و ٧٢ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.