Home » ئابوری » نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان
بیرێکی نەوتی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

ئه‌مڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان چه‌ند سه‌نتێك دابەزى و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت له ‌خواروو ٤٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ‌٢6ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤١ دۆلار و 38 سه‌نت و هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٩ دۆلار و 13 سەنتەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.به‌راورد به‌ دوێنێ، نرخی نه‌وتی برێنت نزیكه‌ی 20 سه‌نت و نه‌وتی ئه‌مریكیش زیاتر له‌ 55 سه‌نت دابه‌زین.

بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.