ئه‌مڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى و نرخى بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەروى ٤٢ دۆلار و ماماڵەى پێوە دەکرێت، هه‌روه‌ها نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٢٤ سه‌نت و هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.