ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت له‌خواروو ٤٣ دۆلار و هه‌روه‌ها نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤١ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٨٤ سه‌نت و هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤١ دۆلار و ٤٣ سەنتەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.