Home » هەواڵ » کوردستانی » نزیكه‌ی 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر دروستده‌كرێت
یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون

نزیكه‌ی 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر دروستده‌كرێت

نزیكه‌ی 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (شووقه)‌ له‌ هه‌ولێر دروستده‌كرێت و ئابوریناسێكیش بەرزترین و نزمترین نرخی شووقە ئاشكرا دەكات.

 بیلال سەعید، سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌ رایدەگەیەنێت،” به‌پێی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌ به‌ ناونیشانی” زۆربوونی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر، خواستی بازار یان نه‌بوونی پلانی خستنه‌ڕوو؟!” به‌رزترین نرخی یه‌ك مه‌تر شووقه‌ 1,200 دۆلاره‌ و كه‌مترین نرخی یه‌ك مه‌تر گه‌یشتوه‌ته‌ 500 دۆلار، هاوكات تێكڕای به‌های یه‌ك مه‌تر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون(شوقه‌) له‌ هه‌ولێر 900 دۆلاره”.

 ئاماژەی بەوەشداوە،” له ‌رێگەی 24 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون (شووقه‌) زیاتر له‌ 25 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ماوه‌ی سێ‌ ساڵی داهاتوو له‌ هه‌ولێر دروستده‌كرێت،زۆرترین پرۆژه‌ی نیشتەجێبوون ده‌كه‌وێته‌ پرۆژه‌ی ڕامی تاوه‌ر له ‌ناوچه‌ی زێڕین، كه‌مترینیش ده‌كه‌وێته‌ پرۆژه‌ی په‌رۆش توێن تاوه‌ر”.

لەبارەی قیستی پرۆژەكانیشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو،” ماوه‌ی قیست له‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 12 ساڵ”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.