Home » هەواڵ » جێهان » نوێترین ئاماری‌ توشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان
كۆرۆنا

نوێترین ئاماری‌ توشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستاش 44 ملیۆن و 252 هه‌زار و 677 كه‌س توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بون، له‌نێویاندا ملیۆنێك و 171 هه‌زار و 479 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 32 ملیۆن و 448 هه‌زارو 505 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بو چاكبونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی نۆ ملیۆن و 38هه‌زار و 30 توشبوی كۆرۆنا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه‌، هه‌ر له‌و وڵاته‌ 232 هه‌زار و 84 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێنج ملیۆن و 877 هه‌زار و 964 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هیندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ئه‌ویش به‌تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن 990 هه‌زار و 322 توشبوی كۆرۆنا و 120 هه‌زار و 54 گیانله‌ده‌ستدان، له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌وت ملیۆن و 259 هه‌زار و 509 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌.

له‌دوای ئه‌مریكا و هیندستان، بڕازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌تۆماركردنی پێنج ملیۆن و 440 هه‌زار و 903 توشبو، 157 هه‌زار و 981 گیانله‌ده‌ستدان، روسیاش له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ ملیۆنێك و 547 هه‌زار 774 توشبو تۆماركراون، له‌نێویاندا 26 هه‌زار و 586 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ملیۆنێك و 158 هه‌زار و 940 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئێران له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا به‌پله‌ی 13ه‌م دێت كه‌ 581 هه‌زار و 824 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا 33 هه‌زار و 299 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 463 هه‌زار و 611 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی وڵاتان، عێراق له‌پله‌ی 17ه‌مینی وڵاتاندایه‌، كه‌ 459   هه‌زار و 908 توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه‌، له‌نێو ئه‌و توشبوانه‌شدا 10 هه‌زار و 724  كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 388 هه‌زارو 81 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه‌، كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌وڵاتانی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك ئه‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.