Home » هەواڵ » عێراق » نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌ڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن
حکومه‌تی ئه‌ڵمانی

نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌ڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیای كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،”سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان.”
وتیشی،”سوپاس بۆ گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌ڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن.”
راشیگەیاند،”له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به‌ پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه‌.”
ئەو پەیامە دوای ئەوە دێت كە پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی تا ساڵی 2022 لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش درێژكردەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.