Home » هەواڵ » کوردستانی » هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بینای هاتوچۆی هەولێر

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 29ـی تشرینی یەکەم لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر پشوی فەرمی دەبێت، بۆیە ئەو هاوڵاتیانەی وادەی مۆڵەتی شۆفێریان هەبوە، رۆژی یەکشەممە بۆیان قەرەبو دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفیران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ کە رۆژی پینجشه‌ممه‌ 29ـی تشرینی یەکەم لە هاتوچۆی هەولێر پشوی فەرمی دەبێت.

ئەوەش هاتوە، بۆیە ئەو کەسانەی لەو رۆژەدا وادەی بون بە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و تاقیکردنەوەیان هەبوە، لە رۆژی یەکشەممەدا بۆیان قەرەبو دەکرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.