هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە دەڵێت: هێرشەكانی سەر هەدەپە بێ ئەنجامن.
میدحات سانجار لە كۆبونەوەی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا وتی: دەسەڵات بە شێوەیەكی سیستماتیك و بە بەردەوامی كار لەسەر هێرشەكانی دژی هەدەپە دەكات. جگە لەوە لە هیچ ڕوویەكی ترەوە بەم ئەندازەیە كار ناكات.
وتیشی: ئێمە دەڵێین ئەوە بێئەنجامە، بەڵام ئەوان تێناگەن. ئێمە ڕێگای كاریگەری ئەوە دەدۆزینەوە. ئەویش فراوانكردنی تێكۆشانە. ئێمە بە فراوانكردنی تێكۆشان وەڵامی ئەم دەسەڵاتە دەدەینەوە.
سانجار وتی: پێیان دەڵێین كە بە هێرش كردن چۆن شكست دەهێنن، بەڵام كاتی ماوە.