Home » هەواڵ » کوردستانی » هاوسەرۆكی یەكێتیی پشتگیری تەواوی پرۆسەی چاكسازی دەکات
لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكی یەكێتیی پشتگیری تەواوی پرۆسەی چاكسازی دەکات

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بنەمای یەكسانی ڕەچاو بكرێت بەتایبەت لە دابەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكاندا و دەشڵێت: “دەبێت چاكسازی هەموو جومگەكانی حكومەت بگرێتەوە”.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێشوازی كردووە لە ستیڤ پاكەرین، سەرپەرشتیاری پرۆژەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و لە دیدارێكدا گفتوگۆ كراوە دەربارەی هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

دەشڵێت: “پشتگیری تەواوی پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هیزەكانی پێشمەرگە دەكەم، هەر دامەزراوەیەكی سەربازی پێویستی بە چاكسازی و یەكخستنەوە هەبێت نابێت بە بیانوی جۆراوجۆر ڕێگری بۆ دروست بكرێت بەتایبەت یەكەكانی ٧٠ و ٨٠، هاوكات بنەمای یەكسانی ڕەچاو بكرێت بەتایبەت لە دابەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە دەبێت چاكسازی هەموو جومگەكانی حكومەت بگرێتەوە، حكومەت بەیەكسانی كار بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم بكات و دەسەڵاتەكان لە چوارچێوەی لامەركەزی ئیداریی و دارایی ڕێكبخرینەوە.

دەشڵێت: “باسمان لە بەردەوامی مەترسیەكانی داعش كرد و داوام كرد هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەشق و ڕاهێنان و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.