Home » هەواڵ » عێراق » هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو گۆڕانكاری گه‌وره‌ دروست ناكات

هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو گۆڕانكاری گه‌وره‌ دروست ناكات

نه‌دا شاكر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له‌ واقیعی سیسته‌می سیاسیدا به‌دی هێنێت، رێژه‌ی كورسی لایه‌نه‌كانیش رو له‌دابه‌زین ده‌كات.

نه‌دا شاكر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و بژاردانه‌ی له‌لایه‌ن كوتله‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیش به‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌نگیانداوه‌، سه‌رجه‌میان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كاندان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌سته‌مه‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ بن كه‌ له‌ساڵی 2004ه‌وه‌ تا ئێستا كۆنترۆڵیان كردوه‌، بۆیه‌ هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی كورسیه‌كانی رابردویان بهێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌شه‌رعی بێت یاخود به‌نایاسایی و به‌هه‌مو جۆرێك په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر شه‌قام.

باسی له‌وه‌شكرد، هه‌مو هیواكان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو گرنگ بن، به‌ڵام هیچ شتێك به‌دی هێنێت و گۆڕانكاری گه‌وره‌ دروست ناكات.

31ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.