Home » هەواڵ » عێراق » هاوپەیمانی نەسر وەڵامی چەند لێدوانێکی مەسعود بارزانی دەداتەوە
لۆگۆی هاوپەیمانی نەسر

هاوپەیمانی نەسر وەڵامی چەند لێدوانێکی مەسعود بارزانی دەداتەوە

هاوپەیمانی نەسر وەڵامی چەند لێدوانێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبارەی شاندی باڵای حکومەتی عێراقی بۆ تاوتوێکردنی سنوری نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە ساڵی 2017 دایەوە و رایگەیاند، بارزانی کارتەکان تێکەڵدەکات و رەتیدەکاتەوە کە خەڵکی نا عێراقی لەشاندی دانوستکاری عێراقدا هەبوبێت.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانی نەسر راگەیەنراوێکی لەبارەی لێدوانەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بانگەشەی بونی خەڵکی ناعێراقی لەشاندی دانوستکاری عێراق ساڵی 2017 بۆ دەستنیشانکردنی سنورەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی قسەی هەڵبەستراو ناڕاستن.

هاوپەیمانی نەسر بەتوندی هێرشیکردە سەر بارزانی و رایگەیاند ئەو لێدوانانە شێواندنی مێژوی عێراقە پێشێلکردنی سەروەری حکومەتەکەیەتی.

هاوپەیمانی نەسر، راشیگەیاندوە، بەپێی دۆکیومنتەکان شاندی باڵای ئەوکاتی حکومەتی عێراق پێکهاتون لە هەریەک لە فەریق ورکن عوسمان غانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریق روکن سەعد عەلاق سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی و فەریق روکن مەناف تەمیمی جێگری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و هەموشیان ماون و پێگەیان هەیە لەحکومەتی عێراقدا، هەرکەس و لایەنێک بەدواداچون دەکات دەتوانێت پرسیاریان لێبکات.

هاوپەیمانی نەسر جەختیشدەکاتەوە، تەنها هۆکار بۆ دورخستنەوە حەیدەر عەبادی لەپۆستی سەرۆک وەزیران تەنها هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بو بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی عێراق، سەرەڕای ئاڵەنگارییەکانی بەردەمی، بەڵام شەڕی تەواوەتی کرد بۆ لەناوبردنی تیرۆر، پاراستنی یەکپارچەیی عێرق و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئاسایشی و ئێستاش لەسەر هەمان هەڵوێست بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عەبادی سەرکەوتوبو لەکۆنترۆڵکردنی قەیرانی ریفراندۆم گێڕانەوەی رۆحیەتی ئاشتی و پێکەوەژیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.