Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌رێمی كوردستان؛ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
پشکێنینی كۆرۆنا

هه‌رێمی كوردستان؛ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی كه‌سانی بیانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئێران به‌ مه‌رجێك سه‌نته‌ری پشكنین هه‌بێت به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌مو شوێنه‌ گشتیه‌كانی وه‌ك (ماركێت، رێستۆرانت و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان)نابێت رێگه‌ بده‌ن به‌چونه‌ ژوره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌كانیان به‌بێ ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ داده‌خرێت، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێته‌ ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان بۆ داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌ره‌باڵغیان تێدایه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ركه‌سێك ره‌چاوی به‌ستنی ده‌مامك نه‌كات، به‌بڕی 20 هه‌زار دینار بێبژاردن ده‌دات، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ جۆره‌كانی (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ به‌ستنی ده‌مامكه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا به‌بڕی 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك شۆفێر بێبژاردن ده‌دات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.