Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌ولێر؛ له‌مڕۆوه‌ هه‌ر كه‌س ماسك نه‌به‌ستێت 20 هه‌زار غه‌رامه ده‌كرێت
ماسك

هه‌ولێر؛ له‌مڕۆوه‌ هه‌ر كه‌س ماسك نه‌به‌ستێت 20 هه‌زار غه‌رامه ده‌كرێت

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: له‌ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكه‌ ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا غه‌رامه‌ ده‌كرێت به‌بڕی20 هه‌زار دینار له‌هه‌مانكاتدا ماسكیشی پێده‌به‌سترێت.

هێمن قادر به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كه‌ له‌وكاته‌دا ئاماده‌نه‌بوو بڕه‌ پاره‌كه‌ بدات ئه‌وا ده‌برێته‌ نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕه‌ غه‌رامه‌كه ده‌دات دواتر به‌ڵێننامه‌یه‌كی پێ پڕده‌كرێته‌وه‌ و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی وه‌ك جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوبردووه‌.به‌رپرسه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت: له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه‌ و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به‌ 2 ملیۆن دینار.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئێستا دۆخی هه‌ولێر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ به‌‌ ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌.وتوشیه‌تیط چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شی لای ئێمه‌ ئه‌سته‌م بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌چاودێری چڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ئێستا شوێنیان نییه‌.دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر راگەیەنراوێکی ١٢ خاڵی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکەسێک پابەندی رێنمایەکان نەبێت سزادەدرێت و سەرجەم هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه و سەرجەم کۆبوونەوەکانیشی قەدەغەکرد.ره‌وشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تادێت خراپتر ده‌بێت، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٨٢٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٤٤٠ حاڵەتی چاكبوونەوە و ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

 بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەكو ئێستا زیاتر لە ٦٨ هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر  ٤٠ هەزاریان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و ٣١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.