Home » هەواڵ » کوردستانی » هه‌ولێر: سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر پابەندنەبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا سزادراون
هه‌ولێر

هه‌ولێر: سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر پابەندنەبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا سزادراون

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەی سێ رۆژە لیژنەکانی قایمقامیەت دەستیان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ سزادانی ئەو کەسانەی پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا نابن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر به‌میدیای پارتی وتووه‌، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن، سه‌دان کەس لەسەر نەبەستنی ده‌مامك پێبژاردنیان بۆ کراوە.

 نەبەز عەبدولحەمید باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن، ئەوەی لەماوەی 3 رۆژی رابردوو بینراوە، “دڵخۆشکەر” بووەو خەڵکێکی زۆر پابەندن.

له‌هه‌ولێر به‌ده‌ر له‌ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی شاره‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانیه‌وه‌ سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌دات كه‌ خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان ده‌مامكیان نه‌به‌ستووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.