Home » هەواڵ » عێراق » هۆشیار زێباری: حەشدی شەعبی هێزێکی موجاهید و فیداكارە
هۆشیار زێباری

هۆشیار زێباری: حەشدی شەعبی هێزێکی موجاهید و فیداكارە

دوای سوتاندی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە کەناڵی ئەلعەهدی سەر بە خەزعەلی راگەیاندووە، “حەشدی شەعبی هێزێکی موجاهید و فیداكارە و هێرشم نەکردووەتەسەری و ئەوەی دەوترێت بە ناومەوە راست نییە.”

ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هۆشیار زێبارى ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵی ئەلعەهدی سەر بە قەیس خەزعەلی راگەیاندووە، ئەو هێرشی نەكردووەتە سەر حەشدی شەعبی و حەشد بە هێزێکی فیداكار دەزانێت و هەندێك قسەیان داوەتە پاڵی كە ئەو نەیكردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو رێزێکی بۆ حەشدی شەعبی هەیە بە هەڵە لێکدانەوە بۆ لێدوانێکی لەبارەی پێویستی بوونی هەنگاوێک بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە.

روونیشیکردووەتەوە، دەربڕینەکەی هەڵەبووە، مەبەستی پاککردنەوەی ناوچەی سەوز بووە، نەک دوورخستنەوە و پاککردنەوەی حەشدی شەعبی، چونکە حەشد هێزێکی جەنگاوەر و فیداكارە.

ئەو لێدوانانەی زێباری لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ، دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری ئەندام لەسەر حشدی شەعبی، لایەنگرانی حەشد، چوونە ناو بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا و ئاڵای حەشدی شەعبییان هەڵکرد و دوای داگرتنی ئاڵای کوردسیتانیش ئاگریان تێبەردا و سوتاندیان.

پێشتر، ھوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو، بە ئامانجکردنی ھەولێر ھۆکارەکەی ئەوەیە کە گروپەکانی حەشدی شەعبی ھەرێم بە نزیک لە ئەمریکا لەقەڵەم دەدەن ئەوەش کاردانەوەی توندی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.