Home » ئابوری » هۆشیار عەبدوڵا: ئەمڕۆ 320 ملیارەکەى مووچەى فەرمانبەران دەگاتە هەرێم
مووچە

هۆشیار عەبدوڵا: ئەمڕۆ 320 ملیارەکەى مووچەى فەرمانبەران دەگاتە هەرێم

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لەسەر زارى وەزیرى دارایى عێراقەوە زانیارى نوێ لەبارەى ئەو پارەیە ئاشکرا کرد کە مانگانە حکومەتى فیدراڵ بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى خەرجکردنى دەدات.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوە کرد، لە پەراوێزى کۆبوونەوەیەکى لیژنەکە لەگەڵ وەزیرى دارایى عێراق لەبارەى بڕیارى خەرجکردنى 320 ملیارەکەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پرسیاریان لێکردووە و ئەویش وتوویەتى “ئەمڕۆ (13ى تشرینى یەکەمى 2020) بڕیارى خەرجکردنى پارەکە دەدرێت”.

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رونیکردەوە، عێراق ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاری مەترسیداری سیاسیی و ئەمنی و بە تایبەتیش ئاڵنگاری ئابوری سەختدایە.

جەختیشى کردەوە “یان دەبێ بە خێرایی و ئازایەتیەکی دەوڵەتدارانەوە چاکسازییە داراییەکان بخرێنە سەرسکە ( کە بە قورس و دوری دەبینم) یان لە ئایندەی نزیکدا کێشە ئابوری و داراییەکانی قوڵتر دەبنەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.