Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » هێزه‌كانی ئاسایش دەستیان بەسەر 42 تۆن جگه‌ری به‌ستوی مریشكی تورکیدا گرتوە
ئاسایشی سلێمانی

هێزه‌كانی ئاسایش دەستیان بەسەر 42 تۆن جگه‌ری به‌ستوی مریشكی تورکیدا گرتوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان ئەمڕۆ دوشەممە لە سلێمانی دەستیان بەسەر 42 تۆن جگه‌ری به‌ستوی مریشكی تورکیدا گرتوە کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوبوە و بەقاچاخ ونایاسایی هێنراون بۆ هه‌رێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانی، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردنى هه‌مو جۆره‌ مادەیەکی خۆراكی خراپ  كه‌ زیانی بۆ  ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌بێت، ئەمڕۆ دوشەممە هێزه‌كانیان توانیویانە له‌ ده‌روروبه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی  42 تۆن جگه‌ری به‌ستوی توركی قه‌ده‌غه‌كراو  كه‌له‌ دو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا بون.

ئەوەش هاتوە، ئەو رێژەیە لە جگه‌ری به‌ستوی توركی به‌شێوه‌ی قاچاخ ونایاسایی  هێنرابون بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ناردنی بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یاسا كرایه‌وه‌  به‌مه‌به‌ستی ڕێكاری یاسایی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.