Home » هەواڵ » کوردستانی » هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی دەڤەری بادینان دەكرێت
هێزێكی پێشمەرگە

هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی دەڤەری بادینان دەكرێت

هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان رەوانەی ناوچەیەكی نزیك سنورەكانی پەكەكە دەكرێت لە دەڤەری بادینان لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەكان هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان رەوانەی سنورەكانی شارەدێی دینارتە لە سنوری شارۆچكەی ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆك لە دەڤەری بادینان كراوە.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەك چوونی ئەو هێزە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیانی سنورەكەیە بەتایبەت لەگەڵ گرژییە بەردەوامەكانی نێوان پەكەكە و توركیا.

تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ رونكردنەوەیەكی لەبارەی رەوانەكردنی ئەو هێزەوە نەداوە، بەڵام میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە كە هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی گارێ كراوە.

میدیاكانی پەكەكە نیگەرانی حزبەكەیان لە چونی ئەو هێزەی پێشمەرگە نیشان داوە بۆ ناوچەكە، وتویانە، ئەو ناوچانە سەر بە هەرێمی گەریلان.

لە چەند مانگی رابردوودا شەڕی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لە باشوری كوردستان چڕبووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماڵی زۆر بەر خەڵكی ناوچە سنورییەكان كەوتووە و لە چەند ناوچەیەكیش جوڵە بە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق كراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.