Home » هەواڵ » عێراق » هێزەکانى فیدراڵى و پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام دەدەن
سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

هێزەکانى فیدراڵى و پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام دەدەن

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌كانی نێوان ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، له‌ داهاتودا، له‌ نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌درێت.

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری به‌پێی پلانێكی ورد به‌رده‌وامه‌، له‌ئێستاشدا گه‌یشتونه‌ته‌ چه‌ند سه‌ره‌داوێكی وردیان له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستكه‌وتوه‌.

وتیشی، “ئه‌و لیژنانه‌ی به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێندراون، له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون”.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، پرۆسه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا و سه‌پاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ست هاوڵاتیانه‌وه‌ن به‌رده‌وامه‌ و نه‌وه‌ستاون، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی ناكۆكی خێڵه‌كان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هۆزه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی عێراق”.

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتی، “هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌ن كه‌ هێشتا چۆڵن، كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ن له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری هه‌رێم و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی فیدراڵن”.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌نێوان بۆشاییه‌كاندا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بونیان هه‌یه‌، له‌ناوبردنیشیان پێویستی به‌ كاری تایبه‌ت و پێشكه‌تو هه‌یه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی، كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و هه‌مو بۆشاییانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند، له‌ داهاتودا، له‌ نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌درێت، بۆ گه‌ڕان به‌ و ناوچانه‌دا و ڕێگه‌ به‌ بونی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش نادرێت جموجۆڵ بكه‌ن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.