Home » هەواڵ » کوردستانی » هێزەکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا
هەپەگە

هێزەکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانیان لە ٢٨ی ئەم مانگە لە ناوچەی باگۆكی شاری مێردین لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش چالاكییەكیان ئەنجامداوە و لەو چالاكییەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناوچووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەێنراوێكیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە سوپای توركیا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازی كردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەكە بێ ئەنجام كۆتایی پێهاتووە.

لەراگەیێنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە:

“هێزەكانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چالاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاكیەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناو چووە.

دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بەرواری ١٤ی تشرینی یەكەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن كردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەكە لە ٢٤ی تشرینی یەكەمدا بێئەنجام كۆتایی پێهات.

سوپای داگیركەری تورك هێرشی ئاسمانی كردە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا. زانیاریەكان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەكانەوە بەم شێوەیە؛

٢٤-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆكە جەنگیەكانی گوندی یەكمالەیان بوردومان كرد.

٢٤-ی تشرینی یەكەیم لە كاتژمێر ١٨:٣٠ خولەك لە ناوچەی كۆلتێی سەر بە هەرێمی خواكورك خەڵكی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران كرا. تۆپباران و بوردومانەكە هیچ زیانێكی گیانیی خەڵكی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەكانیان لەناو چوون و زیانێكی زۆر مادیان بەركەوت.

٢٥-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەك لە ناوچەی مەیرۆكێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتكی بوردومان كرا.

٢٦-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٢:٥٠ خولەك لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان كرا.

٢٦-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆكەی جەنگی بوردومان كرا.

٢٧-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەك لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی كانی ئۆهران بوردومان كرا.

٢٨-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٦:٣٠ خولەك لە ناوچەی مەیرۆكێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە كانتی كۆنترا بە فڕۆكەی جەنگی بوردومان كرا.

٢٨-ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٨:٤٠ خولەك ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان رۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان كران.

ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێكی هێزەكانمانی بەدواوە نەبوو.”

 

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.