Home » هەواڵ » جێهان » هێڵی ئاسمانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەخرێتەوەگەڕ 
هێڵی ئاسمانی عیراق

هێڵی ئاسمانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەخرێتەوەگەڕ 

بریكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەخرێتەوەگەڕ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری بەلسەم سامر، بریكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردەوە”هێڵی ئاسمانی نێوان هەریەك لە ئەڵمانیا و دانیمارك و بەریتانیا لەگەڵ عیراقدا دەخرێتەگەڕ، ئەمەش لەڕێی واژۆكردنی گرێبەستی كاركردن لەگەڵ كۆمپانیای (ئێر ئێكسپلۆری بەلجیكی) كە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتووەوە چوار گەشت لە ئەڵمانیا و گەشتێك لە كۆبنهاگن و گەشتێكی تر لە لەندەنەوە ئەنجام دەدات”.

بە وتەی بەلسەم سامر”واژۆكردنی ئەو گرێبەستە نوێیە، دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیری گواستنەوە بوو بۆ بەرلین كە لە چوارچێوەی شاندێكدا بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئەڵمانیایان كرد”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.