Home » هەواڵ » کوردستانی » هەپەگە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم راگەیاند
هەپەگە

هەپەگە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم راگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە رایدەگەیەنێت” هێزەكانیان لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چاڵاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە”.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەبارەی تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” هێزەكانمان لە بەرواری ٢٨ ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چاڵاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چاڵاكیەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناو چووە”.

ئەمشەو لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد كه‌، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوه‌تە ئامانج‌ و بۆته‌ هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.