Home » هەواڵ » عێراق » وته‌بێژی كازمی: رێكه‌وتنه‌كه‌ی شه‌نگال،ده‌بێته‌ هۆی دامه‌زراندنی 2500 هه‌لیكار
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ

وته‌بێژی كازمی: رێكه‌وتنه‌كه‌ی شه‌نگال،ده‌بێته‌ هۆی دامه‌زراندنی 2500 هه‌لیكار

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر قه‌زای شه‌نگال ده‌بێته‌ هۆكار بۆ دامه‌زراندنی 2500 كه‌س.

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ده‌بێته‌ هۆی دامه‌زراندنی هه‌زار و 500 گه‌نجی ئێزیدی، 1000 گه‌نجی دیكه‌ی دانیشتوی شه‌نگال.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رێككه‌وتنی رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری و ئه‌منی شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌تی حكومه‌تی فیدراڵییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، هه‌روه‌ها پابه‌ندبونێكی ده‌ستوری حكومه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی شه‌نگالیه‌كان.

دوێنێ ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگه‌یاندبو، به‌چاودێری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنێكی “مێژویی” به‌گوێره‌ی ده‌ستور ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی له‌ قه‌زای شنگال به‌هێز ده‌كات و كۆتایی به‌ پێگه‌ی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان ده‌هێنێت.

باسی له‌وه‌شكردبو، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت و هاوكار ده‌بێت بۆ دوباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.