Home » ئابوری » وه‌زاره‌تی دارایی چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
دادگا

وه‌زاره‌تی دارایی چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردراوه‌ هه‌ر كۆمپانیا و كه‌س و لایه‌نێك باج نه‌دات، له‌دادگا ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ” ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە 20 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.

وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاندووه‌، “بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆی لە باجدان بدزێتەوە، رێگای یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەرو بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.

هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی له‌نوێترین بڕیاریدا، موچەی خانەنشینی پلە تایبەتە نایاساییەكانی ڕاگرت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.