Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە دوێنێوە 1285 تووشبوی كۆرۆنا تۆماركران و 18 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 503 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكرایەوە”لە دوێنێوە حەوت هەزار و 6614 پشكنینی كۆرۆنا كراوە، دوو هەزار و 2717 لە هەولێر، 956 لە سلێمانی، دوو هەزار و 610 لە دهۆك، 62 لە هەڵەبجە، 101 لە راپەڕین و 101 لە گەرمیان”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە”هەزار و 285 توشبوی ڤایرۆسەكە تۆماركراون، كە 580 لە هەولێر، 187 لە سلێمانی، 440 لە دهۆك، لە هەڵەبجە، 27 لە راپەڕین و 36 لە گەرمیان و ڕاپەڕین 15 كەس، 475 كەسیش چاكبونەتەوە، كە 114 لە هەولێر، 25 لە سلێمانی، 312 لە دهۆك و 20 لە هەڵەبجە و 32 لە گەرمیان بوون، هەر لەو چوارچێوەیەدا 18 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە 2 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك و 1 لە هەڵەبجە و 1 لە ڕاپەڕین بوون”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتوەتە 74 هەزار و 334 توشبوو، تا ئێستاش 42 هەزار و 76 توشبوو چاكبونەتەوە و 29 هەزار و 852 تووشبووش لەژێر چارەسەردان و دوو هەزار و 406 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.