Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 1002 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە 6375 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 1002 توشبوی نوێی كۆرۆنا دەسنیشانكراون.

ئاماژەی بەوەشكردوە،”لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 532 هاوڵاتی چاكبونەتەوە و 25 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 75 هەزار و 336 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 42 هەزار و 608 كەس چاكبونەتەوە و 2431 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.