Home » ئابوری » وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
بڕێکی پارە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

دوای تێپەڕبونی نزیکەی دو مانگ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار و بڕیاری یەکخستنی موچەی هەرێم و بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانبەران و پزیشکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی (تشرینی یەکەم/10) موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و سبەی هەینیش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80 ، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی، وەزارەتی دارایی و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە، رۆژی 17ـی ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت، هەروەها رۆژی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

لە خشتەکەدا دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران خراوەتە رۆژی دوشەممە 19ـی تشرینی یەکەم.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.