Home » ئابوری » وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتەکانی حکومەت لە نەوت، خاڵە سنورییەکان و گومرگ بەشی دابینکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران ناکات و لەئێستادا حکومەت پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدا نیە، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا داهاتویەکی نزیک دواکەوتنی موچە بەردەوام بێت و داوایانکردوە پڕۆژەی قەرز لەپەرلەمان لە کەمترین ماوەدا پەسەندبکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق شەوی رابردو لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەلایەن ژمارەیەک لە شارەزایان و هاوڵاتیانەوە پرسیار لەبارەی ئەگەری دواکەوتنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت، ئەوان چەندجارێک رونکردنەوەیانداوە لەسەر هۆکارەکانی کەمبونەوەی داهات و کاریگەرییەکانی کەلەئێستادا داهاتەکانی نەوت تەنها دەستەبەری 50٪ـی خەرجییەکانی حکومەت دەکات، بۆیە وەک هەنگاوێکی کورتخایەن داوایان لە پەرلەمان کردوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کورتهێنان و دابەشکردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ،  لە کەمترین ماوەدا پڕۆژەی قەرز پەسەندبکرێت.

ئەوەش هاتوە، جگە لە قەرزکردن، سەرجەم رێکارەکانی دیکەی وەک زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، داهاتی گورمرگ و پارەی کارەبا و هتد ناتوانن قەرەبوی ئەو کورتهێنانە بکەنەوە کە بەهۆی کەمبونەوەی بەهای نەوت، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەگوێرەی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک، وایکرد بودجەی دەوڵەت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکات.

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی قەرز و کاریگەرییەکانی دڵنیاییداوە کە هەرکاتێک قەرزکردن گەیشتە 100٪ـی داهاتی ناوخۆیی وڵاتەکە وەک بەشێک لە وڵاتان گەیشتونەتە ئەو قۆناغە، ئەو کات زیانی هەیە لەسەر دەوڵەت، بەڵام لەئێستادا قەبارەی قەرزەکانی عێراق کەمترە لە 75٪ تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی وڵات.

باس لەوەشکراوە، بۆیە لەگەڵ ئەوەشدا کە خواستی ئەوەیان هەیە هاوڵاتیان بەڕونی ئاگاداربن لە دۆخی دارایی، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە پەرلەمان دەکەن رێگەبدات بە رێژەیەک لە قەرزکردن کە دەگاتە 41 تريليۆن دينار بۆ قەرەبوکردنەوەی کورتهێنانی موچە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پەسەند بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.