وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران كە پابەندین بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی.
وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەزارەتی دارایی لە ئامادەكاریدایە بۆ دانان و تەواوكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و ناردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پەسەندكردنی.
ئاشكراشیكرد، وەزارەت نەخشەڕێگایەك بۆ تەمویلكردنی مووچە و خەرجییە سەرەكییەكان دادەنێت بۆ ئەو سێ مانگەی لە ئەمساڵدا ماون.
ڕوونیشیكردەوە، ڕەوشی ئێستای وڵات پێویستی بەیەكڕیزی هێزە سیاسییەكانە و وەزارەت نەخشەڕێگایەكی تێروتەسەل ئامادەكات بۆ دارایى كردنی خەرجییە سەرەكییەكانی سێ مانگی داهاتوو.