Home » ئابوری » وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی موچەوە دەرکرد
لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی موچەوە دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، داوای لە گەنجینەكان كردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادەبكەن بە لێبڕینی 18%، بەمەش موچەی مانگەكانی چوار و پێنج و شەش و حەوت و هەشتی پاشكەوت كردووە.

بە پێی نووسراوێك كە ئەمڕۆ 12ی ئۆكتۆبەر دەرچووە و كۆپیەكی دەست”هیوای کورد”، كەوتووە، وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەكان كردووە، ئاگاداری گشت فەرمانگەكان و دامودەزگاكانی حكومەتی هەریمی كوردستان  بكەنەوە، لەسەر رۆشنایی نوسراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ ژمارە ١٣٢٢٩ لە ١٥-٨-٢٠٢٠و ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسایی رۆژی ٤ شەمە ٧-١٠-٢٠٢٠ كە بریاردرا بە پابەندبوون بەخشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.

 بەپێی نوسراوەكە، وەزارەتی دارای داوای ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ٩ ی ٢٠٢٠ بە تەمویلكردنی ٨٢٪ كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پلە تایبەتەكان بەهەمان میكانیزمی مانگەكانی پێشوو دابەشدەكرێت.

 دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلول لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو موچەى مانگى چوار دابەشبکرێت، بەڵام بەپێى نوسراوەکەى وەزارەتى داراى و موچەى مانگى نۆ دابەشدەکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.