Home » ئابوری » وەزارەتی کاروباری عێراق: قەرزی بچوک دەدرێتە هاوڵاتیان
پارە

وەزارەتی کاروباری عێراق: قەرزی بچوک دەدرێتە هاوڵاتیان

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە سبەی دوشەممەوە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێدانی قەرزی بچوک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی پڕۆکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکەن.

عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەی دوشەممەوە تاوەکو 9-11-2020 دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێدانی قەرزی بچوک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و داواکاریش تەنها لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت کەلەسەر ماڵپەڕی وەزارەتەکەیان بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆژەکە دەرفەتێکە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەبەدوای هەلی کار و پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان دەگەڕێن و شارەزاییان لەبوارێکی دیاریکراودا هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.